زانکۆی سلێمانی و بۆخومی ئەڵمانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش ئەنجامدەدەن



زانکۆی سلێمانی و بۆخومی ئەڵمانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش ئەنجامدەدەن

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 هەردوو زانکۆ زانکۆی سلێمانی و زانکۆی بۆخومی ئەڵمانی رێکەوتنێکی زانستییان ئیمزاکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی هاوبەش لە بواری کاری کۆمەڵایەتی کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

رۆژی دووشەممە ٨ی٤ی ٢٠١٩ هەریەک لە د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و د.چنور قادری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆخومی ئەڵمانی بۆ کاروباری زانستی رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری کاری کۆمەڵایەتی کە کارەکانی لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
هاوکات هەردوو زانکۆ چەند لیژنەیەکیان پێکهێنا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەو هەر ئەمڕۆش یەکەمین کۆبونەوەی ئامادەکاری کراو تێدا هێڵە گشتییەکانی کۆنفرانسەکە دیاریکران و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم زانیارییەکانی تایبەت بە کۆنفرانس بۆ توێژەران دەخرێنەڕوو.




 2019-04-10
 193