زانكۆی سلێمانی و ئەنیستیتوتی كورد بۆردێكی هاوبەش پێك دەهێنن


ڕۆژی 11\4 دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆر رێبوار سەعید راگری كۆلێجی هونەرو هەردی مەهدی بەڕێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەو ستراتیجی كوردستان سەردانی ئەنیستیتوتی كوردیان كردوو لەلایەن هونەرمەند مامۆستا مەزهەری خالقییەوە پێشوازییان لێكرا... لەسەرەتای سەردانەكەیاندا مامۆستا مەزهەری خالقی باسێكی ئەنیستیتوتەكەی بۆ كردن و پاش بینینی نمایشی فیلمی ناساندنی كارو چالاكییەكانی ئەنیستیتوتەكە بەشێوەیەكی مەیدانی سەرجەم بەشەكانیان بەسەركردەوەو باسی ئەو ئەرشیفە گەورەیەی موزیك و هونەری رەسەنی كوردیی بۆكردن كە لەو ئینیستیوتە پارێزراوە، جگە لەوەش چەندین فیلمی دیكیۆمێنتاری و وێنەی مێژوویی لەسەر كورد لەهەر چوار پارچەكەی كوردستان لەو ئینیستیوتە ئەرشیف كراوە كە مێژووەكانیان زۆر كۆنن.
دكتۆر یوسف گۆران دەستخۆشی لەو ئینیستیوتەو لە مامۆستا مەزهەر كرد وتی ئەم ئینیستیوتە گەورەترین دەستكەوتی مێژووییە بۆ گەلی كورد وتیشی دەبێت بەهەموومان پشتگیری بكەین چونكە ئەمە سەروەتێكی نەتەوەییە باسی لەوەش كرد كەلەزانكۆی سلێمانیدا سەنتەرێكی دۆكیۆمێنتاری هەیە كە ئەرشیفێكی باشی لەسەر كوردانی باكوورو رۆژهەڵات كۆكردووەتەوە كەلەناو زانكۆكانی كوردستاندا ئەمە یەكەم سەنتەرە كراوەتەوە كار لەسەر دەستنوس وئەرشیفی نەتەوایەتی دەكات، هەربۆیە پێمخۆشە لەگەڵ ئەو سەنتەرەی زانكۆی سلێمانی هاوكار بن و سوودتان بۆ یەكتر هەبیت... لەبەشێكی تری قسەكانیدا وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی ئەرشیفكردنی مێژوو و بەدۆكیۆمێنتاركردنی وەك پێویست ئیشی لەسەر نەكراوەو پشتگوێ خراوە، هەر بۆیە پێمخۆشە زۆر گرنگی بەو بوارە بدەم و هەر پڕۆژەیەكتان هەبێت لەسەر هەر مێژوویەك كە خۆتان پێتان خۆش بێت هاوكارتان بین چونكە خۆی لە خۆیدا ئەرشیف و بەڕێوەبردنی ئەوكارە زانستە، دواتر لەو سەردانەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هەبوونی ئەنیستیتیوتێكی گەورە وتی ئێمە وەكو زانكۆی سلێمانی دەتوانین چەند پرۆژەیەكمان لەگەڵ ئەم سەنتەرەدا هەبێت چونكە ئەم هەموو سەروەت و سامانەمان هەیەو كەس نییە سوودی لێوەربگرێت، بەتایبەت زانكۆكان، تائێستاش كەم كەس هەیە ئاشنابێت بەم ئەرشیفە نەتەوایەتییە كە دەتوانرێت لە چەندین پڕۆژەی ماستەرو كاری ئەكادیمی زانكۆ سوودی لێ وەربگرن و هەم ئەم ئینیستیوتەش بناسرێت و جێگەی دیاربێت، دواتر وەزیری خوێندنی باڵا وتی: كە ئەمان وەك وەزارەت دەتوانن هاوكاری ئەم ئینیستیوتە بن و كەسانی خاوەن بڕوانامەو شارەزایان لەبوارەكانی ئەرشیف و ئایتی بۆ دابین بكەن هەروەها بڕیاریشیاندا بە دروستكردنی بۆردێكی هاوبەش لەنێوان زانكۆی سلێمانی و ئینیستیوتی كەلەپوری كورد بۆ پێكەوە كاركردن و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولا لە میانیشیاندا بەستنی كۆنفرانسێكی زانستی گەورە لەو بوارەدا، جگە لەوەش ساڵانە بۆ تووێژینەوەی كۆتایی خوێندكاران وەك مەرج هەندێك لەخوێندكاران ماتریاڵی توێژینەوەكانیان لەم ئینیستیوتە ئامادە بكەن...
لەكۆتاییشدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی وەك پێزانین و تەقدیری ئەو كارانەی كە لەپێشترو لە ئێستادا دەیكەیت پێمان خۆشە دكتۆرای فەخریت پێشكەش بكەین
لەبەرامبەریشدا مامۆستا مەزهەری خالقی وتی: من جگە لە سوپاس شتێكی ترم نییە، ئەم بڕوانامەیەی ئێوەش كە بەبەندەی دەبەخشن وەك خەڵاتی نۆبڵ وایەو شەرفێكی گەورەیە بۆمن.
جێی باسە نستیتیوتی کەلەپووری کورد لهساڵی ٢٠٠٣ دا وهكو ڕێكخراوێكی NGO دامهزراوه دوو بنكهی سهرهكی له شاری سلێمانی و دهۆك و نوێنهرایهتی له كهركوك و ههرچوار پارچهی كوردستان ههیه . ئامانج : پێك هێنانی ئارشیفی كهلتوری و كهلهپووری زارهكی كوردستان "ههموو كهمایهتی ئاینی و ڕهگهزی" بهمهبهستی تۆماركردنی ناسنامهی نهتهوهی كورد و ههموو كهمایهتیهكانی كوردستان كه مێژووی هاوبهشیان لهكوردستاندا ههیه. بۆ گهیشتن بۆ ئهم ئامانجه نهتهوهییه ئنستیتیوت لهچهند بهشێكدا خهباتێكی سیستماتیكی دهست پێكردووه : ١) كۆكردنهوهی كهلتوری زارهكی هاوڵاتیانی دانیشتووی كوردستان . ٢) پاراستن و ئامادهكردنیان بۆ سود وهرگرتنی وهكو سهنتهرێكی لێكۆڵینهوهو داهێنانی كهلتوری. ٣) گهشهپێدانی كهلتوری گهلی كوردستان بهمهبهستی گواستنهوه بۆ نهوهكانی داهاتووی گهلهكهمان .

