لەرۆژی ژینگەدا لە زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەكی ژینگەیی بەڕێوەچوو



لەرۆژی ژینگەدا لە زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەكی ژینگەیی بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 16-4-2019، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی ژینگە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كارو باری زانستی، كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی بەسەركردەوە، كە بە بۆنەی رۆژی ژینگەوە چەند چالاكییەكی ژینگەیی لەلایەن راگرایەتی زانستەمرۆڤایەتییەكان و خوێندكارانی بەشە جیاوازەكانی ئەو كۆلێژەوە رێكخرابوو.

سەرەتا سەرۆكی زانكۆ چالاكییەكانی خوێندكانی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییانەو بەڵێنی هاكاری تەواوەتی پێدان، دواتر لەلایەن سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و راگرو جێگری راگرو سەرۆكی بەشی راگەیاندنی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكانەوە، بەبۆنەی رۆژی ژینگەوەو بۆ زیاتر سەوزكردنی باخچەكانی ناو كەمپی زانكۆ، هەڵمەتێكی نەمام ناشتن بەڕێوەچوو.
دواتر سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشی نەمامگەی زانكۆی لە كەمپی نوێ بەسەركردەوەو لە نزیكەوە گوێی لە داواكاری و كەموكورتییەكانی بەشەكە گرتوو، بەڵێنی چارەسەركردنی تەواوی كەموكورتییەكانی پێدان.
   




 2019-04-16
 350