سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیا كرد
[email protected]ئەمڕۆ 18-4-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیا كرد، بە سەرۆكایەتی د. ئەبوفەزڵ واحیدی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیا .
ئامانجی سەردانەكەی وەفدی زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیا بەستنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی و پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیایە.
هەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆكی زانكۆ و شاندی زانكۆی ئێران بۆ زانست و تەكنەلۆجیا، هەریەك لە د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمان ئامادەبوون.




2019-04-18
357