کۆلێژی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی لە فیستیڤاڵێکدا بەرهەمە کشتوکاڵەیەکانی خۆیان نمایش کرد



کۆلێژی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی لە فیستیڤاڵێکدا بەرهەمە کشتوکاڵەیەکانی خۆیان نمایش کرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 18-4 بە ئامادەبوونی و  سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و  بەڕێوەبەری  دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی  زانستی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حزبی و حکومی/   کۆلێژی زانستەکشتوکاڵیەکانی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لەنزیک گوندی (عەواڵ) کردەوەو مامۆستاوخوێندکارانیش چەندین بەرهەمی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستبووەروو.

د. کارزان تۆفیق راگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان، رایدەگەیەنێت ئەگەر پشتگیریی بکرێن و لەچەند روویەکەوە هاوکاریی بکرێن، ئەوا دەتوانن بەرهەمەکانیان زۆرتر بکەن و کێبڕکێی بازاڕی پێ بکەن.

راگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان، لە وتەیەکیدا وتی  "هەرچەندە ئێمە لایەنێکی بەرهەمهێن نین، بەڵام ئەگەر پشتگیریی بکرێین، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەتوانین کێبڕکێی هەندێ لە بەروبوومەکانی وڵاتانی دراوسێ بکەین"..

د. کارزان تۆفیق ئاماژەی بە ئامانجەکانی فێستیڤاڵەکە کرد و وتی "دەمانەوێت لەم رێگەیەوە توانا و لێهاتوویی خوێندکاران بخەینە بەردەم حکومەت و کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا پشتیان پێ ببەسترێت".

جێی باسە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە ساڵانەیەو کەتیایدا کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکان، چەندین بەرهەم و بەروبوومی جۆراوجۆر نمایشدەکەن.

 





 2019-04-18
 296