زانكۆی جیهان مەدالیای ڕێزلێنانیان بەخشییە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی



زانكۆی جیهان مەدالیای ڕێزلێنانیان بەخشییە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 kosar othman([email protected])

 وەك ڕێزێك لەپای ئەو خزمەتەی بە زانكۆی سلێمانی گەیاندووە زانكۆی جیهان مەدالیای ڕێزلێنانیان بەخشییە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی.

رۆَژی 21/4 شاندێكی زانكۆی جیهان بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئومێد ڕەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان لەسلێمانی سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردو وەك ڕێزێك بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبونەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كە بۆ زانكۆكەی كردووە ڕێزیان لێنا ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو كەرنەڤاڵەیە كە ساڵانە لە زانكۆی جیهان ڕێكدەخرێت.

 بۆ ئەمساڵیش لمیانی ئەو كەرنەڤاڵە كۆمەڵێك چالاكی تر بەڕێوە دەچێت كەلەنێویاندا سەرۆك زانكۆكانی سلێمانی ئەوانەی لەژیاندا ماون تەكریم دەكرێن كە لەنێویشیاندا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی ئێستای زانكۆی سلێمانی بوو.

لای خۆشییەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی زۆر سوپاسی زانكۆی جیهانی كردوو وتی ئەم ڕێزلێنانەی ئێوە بۆ سەرۆك زانكۆكان كارێكی زۆر جوانە ئەو سەرۆك زانكۆیانە هەست دەكەن كە لەبیر نەكراون،زانكۆی سلێمانیش كە زانكۆی دایك بووە هەموومان لەوێوە پەروەردە بووین دەبێت بەهەمووشمان خزمەتی ئەو زانكۆیە بكەین





 2019-04-21
 337