ڕونكردنەوەیەك لەهۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە



ڕونكردنەوەیەك لەهۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە

 kosar othman([email protected])

 دوای ئەوەی ڕۆژی 4/24 دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە كە چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن ڕێگرییان لێكراوە كە چالاكییەكی كۆلێجی دەرمانسازی بگوازنەوە لەبەرامبەریشدا ڕێگە بەچەند كەناڵێكی تر دراوە.

ئێمە وەك هۆبەی ڕاگەیاندن دورو نزیك ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین كە لەكەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ڕویداوە هەمیشە دەرگاكانی زانكۆ ئاوەڵایە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش هەر لەیەكەم ڕۆژی دەست بەكاربونیەوە دەرگای زانكۆی بۆ ڕاگەیاندنەكان بێ جیاوازی كردۆتەوەو بڕوای تەواوی بە ئازادی ڕادەربڕین كاری ڕۆژنامەنووسی هەیە.

ئەوەشی بەرامبەر هەندێك دەزگا كراوە پەیوەندی بە كارگێڕی زانكۆو كۆلێجەكەوە هەبووە ئێمە وەكو ڕاگەیاندنی زانكۆو سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دورو نزیك ئاگاداری ئەو كێشەیە نەبووین كە ڕویداوە،بەڵام هەندێك ڕێكاری ئیداری هەیە بۆ هاتنە ژورەوە دەكرێت كەناڵەكان پێشتر ئەو ڕێكارانە جێبەجێ بكەن.

لەگەڵ ڕێزدا

هۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی





 2019-04-25
 1239