لە كۆلێجی هونەر پێشانگای هاوبەشی پەیكەرسازی دوو مامۆستا كرایەوە
[email protected]ئەمڕۆ 29-4-2019، ئەمادەبوونی ژمارەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران و هونەرمەندان و رۆشنبیران، لە كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی، پێشانگەی پەیكەرسازی هاوبەشی، هونەرمەندان (بەیان مانی و رێبوار سەعد) كرایەوە .
لەو بارەیەوە د. رێبوار سەعید راگری كۆلێجی هونەرە جوارەنەكانی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەم پێشانگایە پێشانگایەكی هاوبەشە كە من و د. بەیان مانی وەك پڕۆژەیەكی هونەری ئەنجامانداوە، كە وەك تویژینەوەیەكی هونەری لە (30) پەیكەر پێكهاتووە كە كارەكان بە ماددەی فایبەر گڵاس دروستكراوە، كە پەیكەرەكان تەكنیكی جیاوازی تیادا بەكارهێنراوە.
وتیشی: فۆرمەكانی ناو پێشانگاكە سەرجەمیان گوزارشت لەو تراژیدیایانە دەكات كە لە مێژووی میللەتەكەماندا روویانداوەو كاریگەریان لەسەرمان هەبووە، هەروەها وتی: من كە زیاتر كاری شێوەكاری دەكەم، هەمان كات خاتوو بەیانیش كە كاری نەحت دەكات، ئێمە هەردووكمان ئەمڕۆ لەم پێشانگایەدا هەردوو ئەزموونەكەمان تێكەڵ كردووە بۆ ئەوەی ئەزموونێكی نوێ ئەنجامبدرێت لەرووی كاری پەیكەرسازییەوە.
























2019-04-29
595