پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ خانەوادەی خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی ئەحسەن مەحمود قادر



پرسەنامەی سەرۆكایەتی  زانكۆی سلێمانی  بۆ خانەوادەی  خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی ئەحسەن مەحمود قادر

 kosarothman([email protected])

بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوەختی كاكە (ئەحسەن مەحمود قادر)خوێندكاری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی-مان بیست .

بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ لەناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان بە یەك بەیەكی ئەندامانی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان هاوڕێ و هاوپۆلەكانی ڕادەگەیەنین.

كاكە ئەحسەن خوێندكارێكی لاوی زانكۆكەمان ، لە دوایێن قۆناغەكانی خوێندنی و سەرەتایی تەمەنی گەیشتن بە ئاواتەكانی بوو بەڵام بەداخەوە ئەمرۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی پاكی سپارد و دواماڵئاوایی لێكردین.

لەیەزدانی مەزن دەپاڕێنەوە كاكە ئەحسەن بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری هەموولایەك بدات و ێەمە دوا كۆست و خەمتان بێت .

 

                                              ‎إنا لله وإنا إليه راجعون ‎

                                                       

 

 پرۆفیسوری یاریدەدەر

د. رەزا حەسەن

‎سەرۆكی زانكۆی سلێمانی





 2019-05-02
 514