په‌یڤی خالقی له‌ تۆماری دكتۆرای فه‌خری دا



په‌یڤی خالقی له‌ تۆماری دكتۆرای فه‌خری دا

 [email protected]

  پاش ئه‌وه‌ی له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا به‌ ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له‌ هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆی سلێمانی دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایه‌ مامۆستای هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر خالقی سه‌رۆكی ئینستییوتی كه‌له‌پووری كوردی ، له‌ تۆماری به‌خشینی بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری زانكۆ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی زانكۆ دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشیون ، هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی گه‌لی كورد په‌یڤێك ده‌نووسێت كه‌ تیایدا سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی زانكۆی سلێمانی ده‌كات له‌پای ئه‌م رێزلێنانه‌ی گه‌وره‌یه‌ ، خالقی نووسیویه‌تی:

 
 “ به‌رزترین هه‌وارگه‌ی ژیانم ئه‌مشه‌و له‌ زانكۆی سلێمانی به‌رهه‌می خه‌باتی ٧٠ حه‌فتا ساڵی هونه‌ری و خزمه‌تگوزاریم  پێ به‌خشرا “




 2019-05-03
 523