به‌شداری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ پرسه‌ی خوێندكاری جوانه‌مه‌رگ ئه‌حسه‌ن مه‌حمود



به‌شداری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ پرسه‌ی خوێندكاری جوانه‌مه‌رگ ئه‌حسه‌ن مه‌حمود

 [email protected]

ئه‌مرۆ وه‌فدێكی زانكۆی سلێمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر د.ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ به‌شداری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئاراس پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر د.زه‌ینه‌ڵ یاره‌ده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر د.عه‌لی قادر عوسمان ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت و پرۆفیسور د. فه‌ره‌یدون قادر حه‌مه‌ ساڵح راگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ و به‌رێوه‌به‌رانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی نوێ و كه‌مپی ناوشاری و ستافی كاروباری خوێندكاران ، له‌ گوندی كه‌وڵۆس به‌شداری پرسه‌ی خوێندكاری جوانه‌مه‌رگ ( ئه‌حسه‌ن مه‌حمود) خوێندكاری  كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی کەبەھۆی جەلدەوە لەناوبەشەناخۆییەکان گیانی سپارد.

له‌و پرسه‌یه‌ دا پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر د.ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ بەناوی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بەشەناوخۆییەكان  پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی  خانەوادە بەڕێزەكەیان كرد و  ئاماده‌یی زانكۆی سلێمانیش ده‌بری بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك .
 
( ئه‌حسه‌ن مه‌حمود) خوێندكاری قۆناغی پێنجه‌می كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی خەڵكی قەزای سەیدسادقە  رۆژی ٢\٥\٢٠١٩ له‌ یه‌كێك له‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی  له‌ (مەجیدبەگ)بەھۆی جەلدەوە گیانی سپارد.  
 
 




 2019-05-03
 668