فێستیڤاڵی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕیوەچوو



فێستیڤاڵی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕیوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 5-5-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی فێستیڤاڵی كۆلیچجی پەروەردەی بنەڕەتی بەسەركردەوە، كە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەو كۆلێجەوە، لەلایەن بەشی هونەری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتییەوەو بەسەرپەرشتی د. عەلی قادر راگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی چەند چالاكییەكی كلتوەری و هونەری بەرێوەچوو كە سەرجەم كارە هونەری و كلتورییەكان لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی ئەو كۆلێجەوە ئامادەكرابوو.

لەو سەردانەدا سەرۆكی زانكۆ وێڕای پیرۆزبایی یادی دامەزرانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، دەستخۆشیشی لە مامۆستان و خوێندكارانی ئەو كۆلێجە كرد، بۆ ئەو كارە جوان و ناوازانەی كە ئەنجامیانداوەو پشتیوانی تەواوی خۆشی بۆ دووپاتكردنەوە.
دواتر سەرجەم كارو پڕۆژەكانی فێستیڤاڵەكەی بەسەركردەوەو دە\ستخۆشی لێكردن .




 2019-05-05
 243