ڕێنمای دروستکردنی ئاڕمی ئۆتۆمبیل بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران


ڕێنمای نوێی دروستکردنی ئاڕمی ئۆتۆمبیل بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران - لە زانکۆی سلێمانی
بۆ دروستکردنی ئاڕمی ئۆتۆمبیل لە زانکۆی سلێمانی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:
* پێداویستیەکان:
١- فۆڕمی تایبەت بە پێداویستیەکانی ئاڕمی ئۆتومبیل .
٢- پسولە بە بڕی (٣٠٠٠) دینار لە رێی یەکەی ژمێریاری کۆلیج / بەڕێوبەرایەتی .
٣- وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی ساڵانەی ئۆتومبیل و مۆڵەتی شۆفێری (استنساخی ملەوەن).
تێبینیەکان پێش پڕکردنەوەی فۆڕمی پێناس:
١- کلیك لێرە بکەن بۆ داگرتنی بەرنامەی (Adobe Acrobat Reader) دامەزراندنی لە ناو کۆمپیوتەرەکەتان ، بۆ کردنەوەی فۆرمەکان.
٢- پاشان کلیك لێرە بکە بۆ داگرتن و دامەزراندنی (Language font pack) لە ناو کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوە بتوانن فۆڕمەکان پڕ بکەنەوە.
* هەنگاوەکان:
١- داونلۆدکردنی فۆڕمەکە وە پڕکردنەوەی بە شێوەی ئەلکترۆنی وە پاشان سەیڤکردنی وە پرنت کردنی.
٢- مۆرکردنی فۆڕمەکە لەلایەن ڕاگری کۆلیج یان بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی سەرجەم زانیاریەکانی
سەر فۆڕمەکە.
٣- پێشکەشکردنی ( فۆڕم و پسوڵه و وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی ساڵانەی ئۆتومبیل و مۆڵەتی شۆفێری ) بۆ
بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیایزانیاری و ئامار /
بەشی ئاڕمی ئۆتومبیل .
بۆ داونلۆد کردنی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە
هەر تێبینیەک پێشنیارێکتان هەبوو سەبارەت بە دروستکردنی ئارمی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵەوە:
[email protected]

