كۆلێجی وەرزش فێستیڤاڵێكی بۆ توێژینەوەكانی خوێندكاران بەڕێوەبرد



كۆلێجی وەرزش فێستیڤاڵێكی بۆ توێژینەوەكانی خوێندكاران بەڕێوەبرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 20-5-2019، لەژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ و بە ئامادەبوونی د. كاوە عەبدوڵڵا ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، هەروەها یاریدەدەری راگرو مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، بەدروشمی (بە توێژینەوەی زانستی بواری وەرزش پێش دەخەین)، هەردوو كۆلێژی پەروەردەی وەرزش و پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، فێستیڤاڵێكی تایبەت بە نمتایشكردنی توێژینەوەكانی خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی هەردوو كۆلێژ نمایشكرا.
 كە لەو چالاكییەداو بە شێوازێكی نوێ خوێندكاران بەشێك لە  توێژینەوەكانیان نمایشكردبوو، كە سەرجەمیان توێژینەوەی 
دەرچوونی خوێندكاران بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەكانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەی خوێندكاران، كە لە فێستیڤاڵەكەدا خودی خوێندكاران ئامانجی توێژینەوەكان و ئەنجامەكانیان رووندەكردەوە، كە لەسەر بوارە جۆربەجۆرەكانی وەرزش لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیانداوە.
 




 2019-05-20
 321