زانکۆی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا تاووتوێی پرۆژەیەک بۆ پاراستنی شوێنەوارەکانی سلێمانی دەکەن.



زانکۆی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا تاووتوێی پرۆژەیەک بۆ پاراستنی شوێنەوارەکانی سلێمانی دەکەن.

 kosar othman([email protected])

 رۆژی چوارشەممە5/22 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە پسپۆرانی بواری تەلارسازیی و ئەندازیاری زانکۆ سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیان كردو لەلایەن بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیەکی زانکۆی سلێمانی کرا، تایبەت بە پاراستن و هێشتنەوە و نۆژەنکردنەوەی خانووە کۆنەکانی سلێمانی کە بەشێکن لە مێژووی گرنگی کەلەپوریی و شوێنەواری پایتەختی رۆشنبیری.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، سوپاس و دەستخۆشی لەزانکۆ سلێمانی کرد کە بەبێ ئەوەی هیچ ئەرکێکی دارایی بخەنە ئەستۆی حکومەت ئەم پرۆژەیە جێبەجێ دەکەن.

پاشان بڕیاردرا لە داهاتوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر بکرێت و دواتر راسپاردە و پێشنیازەکان بۆ جێبەجێ کردن ئامادە بکرێن.





 2019-05-23
 393