زانكۆی سلێمانی به‌هاوبه‌شی چه‌ند لایه‌نێك پرۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی که‌له‌پور و خانوو گه‌ڕه‌که دێرینه‌کانی شاری سلێمانی به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێت
kosarothman([email protected])سیتی لابی سلێمانی وه‌ک سه‌نته‌رێکی هاوبه‌شی زانکۆی سلێمانی و کۆمپانیای ڤیوپایه‌نیر یه‌کێک له پرۆژه زۆر گرنگ و به پێزه‌کانی بریتییه له دۆکیومێنت کردنی خانوو و گه‌ڕه‌که کۆنه‌کانی شاری سلێمانی.
له ئێستادا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م لایه‌نانه‌ی لای خواره‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نران، که هه‌مووان کۆکبوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه (سیتی لابی سلێمانی) خزمه‌تێکی که‌موێنه به شاری سلێمانی بکات و به‌تایبه‌تیش به‌ڕێوبه‌ری (unesco) له عێراق و به‌ڕێوبه‌ری کاره ئهندازیارییکانی (unesco) له عێراق کاره‌کانی سیتی لاب یان به‌رزنرخاند که به شێوه‌ی نه‌خشه و دۆکیومێنت له لایه‌ن به‌ڕێزان ڕاگری کۆلێجی ئه‌ندازیار د. سیروان خورشید به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه د. ئه‌مجه‌د محمد علی قه‌ره‌داغی و به‌ڕێوبه‌ری سیتی لابی سلێمانی د. چرۆ حیدر ڕحمد ڕونکردنه‌وه‌یان به به‌ڕێزیان پێشکه‌ش کرد.
ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م 3 ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌نجامدران ئه‌م ده‌زگاو لایه‌نانه‌ی له خۆگرت: - پارێزگاری سلێمانی. - سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی. - به‌رپرسی ڕێکخراوی (unesco) له عێراق. - ڕاگری کۆلێجی ئه‌ندازیاری - قایمقامی سلێمانی. - به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری سلێمانی. - به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای ڤیوپایه‌نیر. - به‌ڕێوبه‌ری سیتی لابی سلێمانی.
له ئه‌نجامی ئەو زنجیرە کۆبونهوانە کۆمه‌ڵێک گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له باره‌ی پاراستنی که‌له‌پور و خانوو گه‌ڕه‌که دێرینه‌کانی شاری سلێمانی کران و پشت به‌ستن به‌و داتا و نه‌خشانه‌ی سیتی لاب له ماوه‌ی 3 ساڵ کارکردن‌دا به ئه‌نجامی گه‌یاندووه له زانکۆی سلێمانی ڕێگاچاره‌ی باش بۆ کێشه‌کان تاوتوێ‌کران.


2019-05-24
520