هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی پشووی رەسمی دەبێت
[email protected]بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، وێڕایی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو، لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی پشووی رەسمی دەبێت، جگەلەو كۆلێجانەی كە تاقیكردنەوەیان هەیە.
تێبینی/ پشووە رەسمییەكە لە رۆژی شەممە 1-6-2019 ەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی یەكشەممە داهاتووتر، 9-6-2019 دەبێت، واتە رۆژی 9-6-2019، دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.
2019-05-29
595