سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات
[email protected]بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
"بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان ................
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە ، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم. هەروەها رێگەم بدەن بە ناوی ئێوەشەوە پیروزباییەكی گەرم لە كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەم. بەرێزان مامۆستایان، فەمانبەران ، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی... جەژنی رەمەزان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایی هاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵمان و دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی خوێندكاران ، بۆیە بەمبۆنەیەوە دەستی ماندووبووی تەواوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەران دەگۆشم كە بەدرێژایی ئەمساڵی خوێندن بە دڵسۆزییەوە ئەركی سەرشانیان جێ بە جێ كردووە و هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ خوێندكارە ئازیزەكانمان دەخوازین و پێیان دەڵێم هەوڵ و كوششتان بەرچاو و درەوشاوەیە هیوام وایە هەر بەو گڕوتینە بەردەوام بن بۆ ئەوەی وەك هەمیشە زانكۆكەتان زانكۆی دایك بە پێشەنگی ناوەندە زانستی و ئەكادیمیكانی كوردستان بمێنێتەوە ئومێدەوارین جەژن و پشوویەكی خۆش بەسەربەرن.
دووبارە جەژنتان پیرۆز .. "
پرۆفیسوری یاریدەردەر
د.رەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
2019-06-03
436