زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی سێیەمدایە
[email protected]بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای "سیماگۆ"، بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی جیهان و عیراق، خۆشبەختانە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پلەی سێیەمی گرتووەو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، تەنها زانكۆی سلێمانی ئاماژەی پێدراوە.
زانكۆی سلێمانی یەكەم زانكۆ بووە كە لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەو بە زانكۆی دایك ناسراوە، هەرلەسەرەتاوە لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق و جیهان لە ئاستێكی باشدابووە، بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای "سیماگۆ" بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانیش، كە لەلایەن ئەو دەزگایەوە بڵاوكراوەتەوە، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019 دا، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق، لە پێشەوەیەوەو لەسەر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عیراقدا پلەی سێیەمی گرتووە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش یەكەمە.
بەپێی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش، كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانەوە دیاریدەكرێت، لەسەر ئاستی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، چەند ساڵێَكە زانكۆی سلێمانی لە پێشەوەیە.
2019-06-13
2654