كۆنفرانسی مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی گه‌وره لەپێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو
kosar othman([email protected])به ئامانجی زیندوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و كه‌له‌پوری زانایان و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و به‌رهه‌م و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ناو مێژووی زانست و ساغكردنه‌وه‌و ده‌ستخه‌تی زانایانی كورد، به دروشمی (مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی عه‌للامه‌یه‌كی ئه‌وساو سه‌رمه‌شقی ئێستا)، كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌زای پێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی 15-6-2019، به ئاماده‌بوونی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و ژماریه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و مامۆستایانی ئاینی و توێژه‌رانی ناوخۆی كوردستان و وڵاتی ئێران، دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن بەڕێوەچوو.
له وته‌یه‌كدا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ی به گرنگ و پڕبایه‌خ له‌قه‌ڵه‌مداو ڕایگه‌یاند به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نوسین و به‌رهه‌مه مێژوییه‌كانی زانایان و نوسه‌رانی كورد گرنگی خۆی هه‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی دوێنی و ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ر دیدو ڕوانین و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك و كۆمه‌ڵگه خاڵێكی ئیجابیه، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه گرێدانی زانكۆ‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان به‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ هه‌نگاوێكی مه‌زنه به‌ئاراسته‌ی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆڵی زانای كورد و عه‌للامه‌ی كورد مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی به كاریگه‌رو پڕ بایه‌خ وه‌سفكردو بۆچون و دیدو ڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌و كه‌لام و مه‌نیق و حیكمه‌ت و زانستی ئاداب له‌كاتی خۆیداو تا ئێستاش به دیدێكی سه‌رده‌میانه‌و زانستیانه دانا‌و ڕایگه‌یاند نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌توانن سوودی باش له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانایه‌و زانایانی دیكه وه‌ربگرن. له‌كۆتایشدا ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی كۆنفرانس كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی و سه‌رۆكی زانكۆی سۆران پێشكه‌شكران و ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان، كه توێژیه‌وه‌كان تایبه‌ت بون به جیاوازی ژیان و نوسین و به‌رهه‌مه‌كانی (مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی)، كۆنفرانسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له قه‌زای پێنجوێن به‌رده‌وام بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌دواداچوونی كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی زانستی له قه‌زای پێنجوێن، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سه‌رۆكی زانكۆكانی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سۆران و كۆمار قه‌زای پێنجوێن-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی زانستی (په‌رستاری و كارگێری)یان كرد كه‌سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شه‌كانی خوێندنی باڵای له‌قه‌زای پێنجوێن به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ته‌واوبوونی بینای خوێندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و ڕایگه‌یاند هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری درێغی ناكه‌ین و هه‌میشه پشتیوانیان ده‌بین.




2019-06-16
408