ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران
[email protected]سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم مامۆستان و فەرمانبەرانی، زانكۆ دەكاتەوە،كە لە ئێستادا پرۆجێكتی سیستمی ئاڕمی ئۆتۆمبێل، بۆ نوێكردنەوەی ئاڕمی ئۆتۆمبێل لە وێبسایتی زانكۆی سلێمانی كەوتووەتە كارو دەتوانن لە رێگەی وێب سایتی زانكۆی سلێمانییەوە فۆڕمی نوێكردنەوەی ئاڕمی ئۆتۆمبێل یان داواكاری وەرگرتنی ئاڕم پڕ بكەنەوە.
هەروەها ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی دەكەین، كە پێویستە مامەڵەی نوێكردنەوەی ئاڕمی ئۆتۆمبێلەكانیان دەستپێبكەن، چونكە نوێكردنەوەی ئاڕمی ئۆتۆمبێل تاكو (1-9-2019) بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو بەروارەوە بەهیچ شێوەیەك ئاڕمی ئۆتۆمبێل نوێ ناكرێتەوەو ئاڕمیش بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێك دروست ناكرێت، لەدوای ئەو بەروارەشەوە رێگە بە هیچ ئۆتۆمبێلێك نادرێت بێتە ناو كەمپی زانكۆوە، ئەگەر ئاڕمی نوێ نەكربێتەوە یان ئاڕمی نوێی دەرنەهێنابێت.
2019-06-17
2387