پانێڵێك لەسەر بە تایبەتیكردن و كاریگەری لەسەر گەشەپێدان و ریفۆرمی ئابوری بەڕێوەچوو
[email protected]ئەمڕۆ 19-6-2019، لەژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و كەسانی ئەكادیمی و ئابوری ناسان، مەڵبەندی كوردۆلۆجی- زانكۆی سلێمانی پانێلێكی لەژێر ناویشانی (بەتایبەتیكردن و كاریگەری لەسەر گەشەپێدان و ریفۆرمی ئابوری)، بۆ هەریەك لە د. محەمەد رەئوف سەعید بەرپرسی بەشی توێژینەوەی زانستی- مەڵبەندی كوردۆلۆجی و د. عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان- خولی پێشوو و د. بەیاد جەمال عەلی ئەكادیمی و خاوەنكار، لە هۆڵی كۆماری كوردستان (كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان) رێكخست.
لە پانێڵەكەدا بەشداربووان بە شێوازێكی زانستی و ئەكادیمی باسیان لە پرۆسەی بە تایبەتیكردن و گواستنەوەی چەند سێكتەرێكی خزمەتگوزاری وڵات كرد، لە كەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت، هەروەها بە شێوەیەكی زانستی باسیان لە مەترسی و كەموكوڕییەكان و سودەكانی بە تایبەتیكردن كرد.
.gif)





.gif)

2019-06-19
504