سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی هانز-خرۆنیگن-ی هۆڵەندی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی هانز-خرۆنیگن-ی هۆڵەندی كرد

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 20-6-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی هانز-خرۆنیگن-ی هۆڵەندی كرد.

 لە میانی كۆبوونەوەیەكی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ شاندی زانكۆی هانز- خرۆنیگن-ی هۆڵەندا بەسەرۆكایەتی "هانس بێرگسما" ،  گفتوگۆ لەبارەی بەستنی پەیوەندی زانستی كرا لە نێوان هەردوو زانكۆی سلێمانی و هانز-خرۆنیگن-ی هۆڵەندا لەتایبەت لە بواری پەرەپێدانی زانستی كشتوكاڵیدا، كە وڵاتی هۆڵەندا یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان لەبواری كشتوكاڵدا، هەروەها سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی هۆڵەندا لەبەرەو پێشبردنی بواری زانستی كشتوكاڵی.
 هەروەها هەردوولا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندیی زانستی و ئەكادیمی كرد لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی هانز-خرۆنیگن-ی هۆڵەند كرد.




 2019-06-20
 168