بڕوانامەی پڕۆگرامی ڕاهێنان بەسەر 148 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی دابەشکرا
kosarothman([email protected])بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕوانامەی پڕۆگرامی ڕاھێنانی تواناکان بەسەر 148 خوێندکاری قۆناغی سێی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی دابەشکرا
ڕۆژی 20-6 بەچاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وبە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامەی پرۆگرامی راهێنانی تواناکان لەزانکۆی سلێمانی بۆ 148 خوێندکار ئەنجامدرا.
پڕۆگرامی ڕاھێنانی تواناکان بیرۆکەی قوباد تاڵەبانییە کە لە کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی توانای زانستیی خوێندکاران و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆیان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، لە ژێر ناوی سەنتەری گەشەپێدانی ھەلی کار دامەزراوە.
دەرون فەرەیدون سەرۆکی سەنتەری گەشەپێدانی ھەلی کار ڕایگەیاند: ئەم بڕوانامەیە پاڵپشتییەکی بەھێزە بۆ خوێندکاران بە مەبەستی دۆزینەوەی ھەلی کار و پاڵشتە بەوەی خولێکی تەکنیکی بینیوە و جیاوازترە لە خولەکانی تر کە خوێندکار لە کەرتی تایبەتدا ڕاھێنان دەکات و دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ دەستخستنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەتدا.
جێی باسه زانکۆی سلێمانی سهنتهری گهشهپێدانی ههلی کار ساڵانه لهڕێگهی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان خوێندکاران لهناوهند و کۆمپانیاو شوێنه جۆراوجۆرهکان بهشداری پێدهکات لهپێناو زیاتر گرنگی دان بهتوانای ئاستی خوێندکاران ئهم پرۆگرامه ماوهی چوارساڵه بهردهوامه که ههلی کاری بۆ چهندین خوێندکاری زانکۆی سلێمانی دۆزیوهتهوه.
2019-06-21
780