شاندێكی روسیا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



شاندێكی روسیا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 26-6-2019، ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پێشوازیان لە شاندێكی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی وڵاتی روسیا كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندەكەی روسیا گفتوگۆ لەسەر دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر كرا لەنێوان زانكۆی سلێمانی و پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی روسیا، بە تایبەت لەبواری خوێندنی باڵادا، بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەنێوان زانكۆی سلێمانی پەیمانگای ناوبراودا.
شاندەكەی روسیا پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر نیكۆلای دیمیتریڤیچ  سەرۆكی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی زانستی لە پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی و د.مارینین ئەلێكسێ ئەناتۆلێڤیچ ئەندامی سەنتەرەكە.
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و چەند ئەندامێكی تری ئەنجومەنی زانكۆ ئامادەبوون.




 2019-06-26
 516