سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی زانكۆی ڤییەنای كرد لە وڵاتی نەمسا



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی زانكۆی ڤییەنای كرد لە وڵاتی نەمسا

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 27- 6-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی زانكۆی ڤییەنای كرد لە وڵاتی نەمسا.

 لەو سەردانەیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لەگەڵ بەرپرسانی زانكۆی ڤییەنا كۆبۆوە، تێدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی ئەكادیمی و زانستییەكانی هەدوولا كرا، هەروەها سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی بەشی فێربوونی زمانە بێگانەكانیان  كرد، لە زانكۆی ناوبراو .
 هەروەها بڕیاردرا لە ئایندەیەكی نزیكدا، خولی ئەكادیمی فێربوونی زمانی ئەڵمانی لە كوردستان بكرێتەوەو كاربكرێت بۆ ئاڵوگۆڕی مامۆستایان لە نێوان هەردوو  زانكۆدا، بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی لەبواری ئەكادیمی و زانستی، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانكۆدا ئیمزاكرا.
جێگای ئاماژەیە لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە پرۆفیسۆر د. پۆڵا خانەقا و د. فێردیناند بیشلەر ئامادەبوون.
 




 2019-06-27
 467