سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی بوخومی کرد لەوڵاتی ئەڵمانیا



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی بوخومی کرد لەوڵاتی ئەڵمانیا

 kosarothman([email protected])

 ڕۆژی 28-6 لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی بوخومی کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا،کەلەلایەن جێگری سەرۆکی زانکۆو بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی بوخوم پێشوازی لێکرا.

مەبەستی سەردانەکەش ئاڵوگۆڕی زانیاری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ بوو، لەوکۆبوونەوەیەشدا بڕیاردرا لە مانگی ١٠ ی ئەم ساڵ کۆنفراسێکی ھاوبەش لەنێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی بوخوم سازبکرێت کە وابڕیارە ئەو کۆنفرانسە لە شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت، ھەروەھا چەندین پڕۆژەی ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و مامۆستایان لە ساڵی داھاتۆوە لەو کۆبونەوەیەدابڕیاری لەسەردرا کە بە هاوکاری رێکخراوی DAADدەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
 
 




 2019-06-29
 546