سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایکردن سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایکردن سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 21-7 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن  سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لەوەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێز دکتۆر ئارام محەمەد قادر سەردانى وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد بوو.

لەو چوارچێوەیەداو، لەسەرەتاى دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەى بە گرنگى کارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، لەبەرەو پێشبردنی زانکۆکانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی بە تایبەتی لەبەرامبەردا، بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانى سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سوپاسى پیرۆزبایى و سەردان و بەسەرکردنەوەکەیانی کرد و جەختى لەسەر درێژەدان بەکاروانى خزمەت و خەباتى زانستى کردەوە دوپاتیکردەوە پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان و بەرزکردنەوە و پاراستنى کوالێتى خوێندن لە ئاستى زانستى و ئەکادیمى و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى زانستى، له‌ پێشینه‌ی کاره‌کانیان دەبێت.





 2019-07-21
 564