زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا



زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 رێزبەندی وێبۆمیتریكسی بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019 كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەسەندكراوە ، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

بە پێی هەڵسەنگاندنەكانی (Webometroics)ی ئەنجوومەنی باڵای لێكۆلینەوەی زانستی ئیسپانیا كە بە (CSIC) دەناسرێت و ساڵانە دوو جار ( لەمانگی كانوونی دووەم و مانگی تەمووز) ئامارەكانی بڵاودەكاتەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە نێو زانكۆ ئەهلی و حكومییەكان دا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە ، لە سەر ئاستی جیهانیش لە ریزبەندی 4110 دایە.

بە گوێرەی ئەو  داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) كە بە پیێ‌ میتود و سیستەمی مۆدێرنەوە ریزبەندی و پۆلێنکاری بۆ ئاستی زانکۆکانی جیهان دەکات زانكۆی سلێمانی بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بە پلەی یەكەم دێت و تەنها لە ماوەی دوو ساڵ دا نزیكەی دوو هەزار پلەی بەرەوە یەكەمین بەرزبووتەوە و بەو پێیەی ساڵی 2017  لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی 6029  ، ساڵی پاریش گەیشتە 4285 بەڵام ئەمساڵ زانكۆی سلێمانی بەرزترین ئاستی ریزبەندی وێبۆمیتریكسی تۆماركردو لەسەر ئاستی زانكۆ جیهانییەكان گەیشتە پلەی 4110 كە لە مێژووی دا بێ‌ وێنە بووە.

ریزبەندی (Webometrics) ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا بڵاودەکرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە كە هەر ئەمساڵ  بە پیێ هەڵسەنگاندنی رێبەرە ناوخۆی و نێودەولەتیەکانی وریزبەندیکردنی زانکۆکان وەک (Google Scholar Citations) زانکۆی سلێمانی بە یەكەمی  زانکۆکانی کوردستان دەستنیشان کراوە.

.





 2019-07-31
 1269