زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات



زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 1-8-2019، لە پای بەشداری كاراو  هاوكاریكردنی پڕۆژەی هەڵمەتی كۆكردنەوەی 31 هەزار كتێب، بۆ رۆحی پاكی 5 هەزار شەهیدی هەڵەبجە، لەلایەن زانكۆی هەڵەبجەوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی بەخشرایە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی.

لەو بارەیەوە د. ئیدریس كەریم  یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی  بە سایتی رەسمی زانكۆی سلێمانی راگەیاند: لە (31)ەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە، وەك یەكێك لە چالاكییەكانی ساڵیادەكە زانكۆی هەڵەبجە هەڵمەتی كۆكردنەوەی 31 هەزار كتێبی بۆ رۆحی پاكی 5 هەزار شەهیدی هەڵەبجە راگەیاند، كە تێیدا لیژنەیەكی باڵا لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە هەڵمەتەكەیان راگەیاندو لە رۆژی جیهانی كتێبدا پرۆسەكەیان كۆتایی پێهێنا، بەو پێیەش توانرا زیاتر لەو ژمارەیە كتێب كۆبكرێتەوە، لەم پڕۆژەیەشدا زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی دایك بەشدارییەكی كاراو گەورەی هەبوو، ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و كتێبخانەی كۆلێجەكان و كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی، لە رێگەی د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی-یەوە، كتێبەكانیان گەیاندە دەست لیژنەی باڵای هەڵمەتەكە.
وتیشی: ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە وەك سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵمەتەكەو هاوكات نوێنەری سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، هاتووین سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاڕاستەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بكەین، كە وێڕای بەشداری بوونی كارای بەڕێزیان لە هەڵمەتەكەو سەرخستنی پڕۆژەكە، هەمیشە هاوكارێكی زۆر گەورەی ئەو جۆرە پڕۆژانە بووە، بۆیەش ئەمڕۆ هاوتووین تاكو سوپاسنامەی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەی پێشكەش بكەین.
 




 2019-08-01
 803