سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی كرماشانی پزیشكی دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی كرماشانی پزیشكی دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 28-8-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە  شاندێكی زانكۆی كرماشانی پزیشكی كرد، بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یەدوڵڵا بەهرامی.
لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كرماشانی پزیشكی كرد، هەروەها تەئكید لە هەماهەنگی نێوان هەردوو زانكۆ كرایەوە، لەبواری گۆڕینەوەی زانیاری و پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمییەكان.
هەرلەو دیدارەدا هەریەك لە د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و د. كارزان تۆفیق راگری كۆلێجی كشتوكاڵ و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
  




 2019-08-28
 844