سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: 22 ی ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: 22 ی ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكات

 [email protected]

لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەكات و ئامادەكاریی پێویستیش كراوە بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەسەركەتوویی بەڕێوەبچێت

د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی راگەیاند: بەر لە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، هەموو ئامادەكارییەكی پێویستمان كردووە و بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەبێ كەموكورتی بەڕێوەبچێت و پێشوازی لە خوێندكاران بكرێت.

راشیگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو كۆلێژانەی كە سیستمی بۆڵۆنیا جێبەجێ دەكەن پڕۆسەی خوێندن تێیاندا دەستپێدەكات و 22 ئەم مانگەش پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی باڵا دەستپێدەكات

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتيشی: بۆ ئەمساڵ لە هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان سیستمی بۆڵۆنیا كە سیستمێكی نوێی نێودەوڵەتییە جێبەجێ دەكرێت، كە رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.  

 





 2019-09-04
 1204