خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵەى پیشەیى لە کۆلێجەکانى زانکۆى سلێمانى دەكرێتەوە



خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵەى پیشەیى لە کۆلێجەکانى زانکۆى سلێمانى دەكرێتەوە

 [email protected]

( بانگەواز )

پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵەى پیشەیى لە کۆلێجەکانى زانکۆى سلێمانى

 بۆ ساڵى خوێندنى (2019- 2020)

 

زانکۆى سلێمانى وادەى دەستپێکردنى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵەى پیشەیى ڕادەگەیەنێت لەو پسپۆڕیانەى کە هاوپێچى ئەم بانگەوازەیە بە پێى ئەم ڕێنماییانەى لاى خوارەوە:

 

 یەکەم : خشتەى کاتى پێشکەشکردن تا وەرگرتن:

١-  ماوەى پێشکەش کردن لە (٢٥/٨/٢٠١٩ ١٥/٩/٢٠١٩) دەبێت.

٢- تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە ڕۆژى ٥ شەمە (٢٦/٩/ ٢٠١٩).

٣- ڕاگەیاندنى دەرئەنجامەکان لە ڕۆژى ٥ شەمە (٣/١٠/٢٠١٩).

٤- ماوەى تانە گرتن و پێشکەشردنى سکاڵا لە (٤/١٠/٢٠١٩) تاکو (١٠/١٠/٢٠١٩) دەبێت.

٥- دەستپێکى دەوام لە ڕۆژى ١شەمە (٢٠/١٠/٢٠١٩).

 

دووەم: مەرجەکانى وەرگرتن:

١- میچ (سقف)ى تەمەن مەرج نیە بۆ پێشکەشکردن.

٢- مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى, بەپێى ئەم خشتەیەى لاى خواروەدەبێت:

                                                                               

جۆرى بڕوانامە

IELTS

TOFEL IBT

TOEFL PBT

PTE

سەرجەم کۆلێجەکانى ناو پلان

٤

٤٠

٤٥٠

٣٦

پزیشکى ددان

٥

٥٦

٤٩٥

٤٧

 

یاخود بڕوانامەى خولى زمانى ئینگلیزى بەدەست هێنا بێت لە یەکێ لە سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکان و ئاستى خولەکە هاوتاى ئاستى (٤)ى (IELTS) بێت بۆ سەرجەم كۆلێجەکانى ناو پلانەکە و بەرامبەرەکانى, هەروەها (٥)ى (IELTS) بێت بۆ  کۆلێجى پزیشکى ددان وبەرامبەرەکانى.

 

٣- مەرجى ساڵانى خزمەت یان تێپەڕبوونى ماوەى پێویست بەسەر دەرچووندا:

بوونى دوو ساڵ خزمەتى فعلى تا ڕێکەوتى (٢٠/١٠/٢٠١٩) بۆ خوازیارانى دامەزراو (دامەزرابن لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم) وە بۆ ئەو خوازیارانەى کە دانەمەزراون پێویستە (٢) دوو ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا (٢٠/١٠/٢٠١٩).

٤- فەرمانبەرانى هەمیشەیى سەر بە میلاکى زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ یان نیە پێشکەشى ئەم جۆرە خویندنە بکەن.

 

سێیەم: مەرجى تێکڕاى نمرە (معدل) ى بەکالۆریۆس:

تێکڕاى نمرە (معدل) ى بەکالۆریۆسى پێشکەشکار ڕەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن, واتە هەر پێشکەشکارێک تێکڕاى نمرە(معدل)ى (٥٠%) بێت ئەوا مافى هەیە پێشکەشى ئەم جۆرە خوێندنە بکات.

 

چوارەم: مەرجى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى:

تاقیکردنەوەى زانستى ئەنجام دەدرێت و ڕێژەى(٣٠%) نمرەى بۆ تەرخان دەکرێت, وە مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیکردنەوەیە واتە (١٥) نمرە لە (٣٠) نمرەى تەرخان کراو بۆ تاقیکردنەوەکە بە دەست بهێنێت.

 

پێنجەم: پلانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى پیشەیى:

 

ز

کۆلێج

بەشى زانستى

پسپۆڕى

ژمارەى کورسى

کرێى خوێندن بۆ هەر ساڵێکى خوێندن

١

یاسا

یاسا

یاساى گشتى

١٥ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

یاساى تایبەت

١٥ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

٢

پەروەردە

فیزیا

-

١٠ کورسى

٢٥٠٠٠٠٠ (دوو ملیۆن وپێنج سەد دینار)

٣

پەروەردەى بنەڕەتى

زمانى ئینگلیزى

-

٢٠ کورسى

٢٠٠٠٠٠٠ (دوو ملیۆن دینار)

باخچەى ساوایان

-

٢٠ کورسى

١٠٠٠٠٠٠ (یەک ملیۆن دینار)

٤

پەروەردەى وەرزش

پەروەردە

-

٢٠ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

بنەڕەتى

-

١٠ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

٥

زانست

جیۆلۆجى

-

٢ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

بایۆلۆجى

-

١٢ کورسى

3٥00000 (سێ ملیۆن وپێنج سەد دینار)

کیمیا

-

٣ کورسى

3000000 (سێ ملیۆن دینار)

٦

کارگێڕى و ئابوورى

ئامار و زانیارى

تطبیقى

١0 کورسى

4000000(چوار ملیۆن دینار)

تطبیقى

٥ کورسى

4000000(چوار ملیۆن دینار)

کارگێڕى کار

-

١٥ کورسى

٤000000 (چوار ملیۆن دینار)

7

پزیشکى ددان

نەشتەرگەرى ددان و نەخۆشیەکانى پووک وددان

-

١٤ کورسى

٦000000 (شەش ملیۆن دینار)

 

شەشەم: بەڵگەنامەکانى پێشکەش کردن:

١- ڕەگەزنامە و ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتمانى (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٢- چواروێنەى ڕەنگاو ڕەنگ باگراوندى سپى بێت.

٣- بڕوانامەى بەکالۆریۆس (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٤- بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى بەمەرجێک (٢ ساڵ) بەسەربەروارەکەى تێپەڕ نەبووبێت (ڕەسەن + یەک کۆپى).

٥- نوسراوى لارى نەبوون بۆ دامەزراو لە دام و دەزگاکانى حکومەت.

٦- فۆڕمى داخوازى (لە یەکەى خوێندنى باڵاى کۆلێج دەست دەکەوێت).

٧- بەڵێنامە کە پێشتر لە خوێندنى باڵا وەرنەگیراوە لە ناو هەرێم و دەرەوەى هەرێم وە وەرگرتنەوەى ڕەت نەکراوەتەوە بە هۆیەک لە هۆیەکانى کەمتەرخەمى یان وازهێنانى نا یاسایی یان دوور خستنەوە یان سەرنەکەوتن لە خوێندن (ئەم بەڵێنامەیە لاى دادنوس دەکرێت).

بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێرە بكە: 

 

   





 2019-09-04
 1472