سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە شاندێكی لوبنانی كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە شاندێكی لوبنانی كرد

 [email protected]

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشوازی لە شاندێكی (الرابطە العربیە للبحث العلمی لعلوم الاتصال والاعلام)، بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د. مەی عەبدوڵڵا سەرۆكی رابتەو مامۆستا لە زانكۆی لوبنانی كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی زانكۆی سلێمانی و دەزگای (الرابطە العربیە للبحث العلمی لعلوم الاتصال والاعلام)، لە بواری ئەكادیمی و زانستی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بەمەبەستی گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان هەردوولادا لەسەر جەم بوارەكاندا، هەربۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی سلێمانی و  دەزگای (والرابطە العربیە للبحث العلمی لعلوم الاتصال والاعلام)، ئیمزاكرا.  
لەو كۆبوونەوەكەدا هەریەك د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان و د. كارزان تۆفیق راگری كۆلیجی كشتوكاڵ و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی و د. ژیا بەرپرسی خوێندنی باڵای كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان ئامادەبوون.
 
 

 





 2019-09-11
 443