لە زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسی پێشبینی ئاو لە ئایندەی عیراق: پشتبەست بە زانیاری ڕابردوو و ئێستا بەڕێوەدەچێت



لە زانكۆی سلێمانی كۆنفرانسی پێشبینی ئاو لە ئایندەی عیراق: پشتبەست بە زانیاری ڕابردوو و ئێستا بەڕێوەدەچێت

 [email protected]

پێشبینی ئاو لە ئایندەی عیراق: پشتبەست بە زانیاری ڕابردوو وە ئێستا

14-16 ی سێپتێمبەری 2019
ئامانج لەم لەم كۆنفرانسە دروستكردنی هەماهەنگی نێوان پسپۆڕان و شارازیانی حكومەت و زانكۆكانە بۆ بواری ئاسایشی ئاو پێشبینی داهاتووی ئاو لە عیراق بە گرتنەبەری نەخشە ڕێگایەك  كە تیایدا بتوانرێت توێژینەوەی زانستی ببەسترێتەوە بە باشتركردنی ڕەوشی سیاسەتی ئاوی هەموو ناوچەكانی عیراق، بۆ ئەوەی بتوانرێت برەو بە داهاتوو و بەكارهێنانی ئاوی عیراق بدرێت.لە هەمووی گرنگتر بتوانرێت بڕیار بەدەستەكان بێنە سەرخەت لە پێناو باشتركردنی ئاودێری و بەكارهێنانی ئاو لە ناوچە نیشتەجێكان و بواری ئابوری و ووزە.
هەروەك دەزانین عیراق و هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی كێشەی ئاوی زۆر بۆتەوە و ململانێی زۆر دروست بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كە بۆتە هۆی دروست بوونی فشاری زۆر لەسەر ژینگە و پیس بوونی ئاو و كەمی داهاتی ئاو، هەروەها كەمبوونەوەی دابارین بە هۆی گۆڕانكاری كەش وهەواوە.   
ئەم كۆنفرانسە بە هەماهەنگی سێ زانكۆ ئەنجامدەدرێت كە ئەوانیش زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كۆلێجی بەریتانی و زانكۆی كۆمار.
لەم كۆنفرانسەدا پسپۆڕانی بەریتانی و عیراقی بەیەك دەگەیەنرێن كە نزیكی 35 توێژینەوەی زانستیان پێشكەشكردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتە ئاویەكان و ژینگەییەكان و دەرهاویشتەی ئەم كۆنفرانسە پێشكەش بە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بكرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ گرفتەكان.و بابەتەكان بوارەكانی كەشوهەواو ژینگەو پێس بوونی ئاو و چالاكی بەنداوەكان و بەكارهێنانی ئاو لە خۆ دەگرێت . ئەم كۆنفرانسە هەمەلایەنەیە پسپۆڕانی ئەندازیاری و جیۆلۆجی و كیمیا و ژینگەی كۆن و هتد...
 
كارنامەی  كۆنفرانس
ڕۆژی یەكەم
٩.٠٠-١٠.٠٠ خۆتۆماركردن
١٠.٠٠-١١.٣٠ كردنەوەی كۆنفرانس 
وتەی بەڕێز سەرۆكی كۆنفرانس
وتەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
وتەی بەڕێز نوێنەری زانكۆی كۆلێجی بەریتانی
وتەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی كۆمار
وتەی قسەكەری یەكەم لە زانكۆی لۆلیای سویدی
وتەی قسەكەری دووەم لەزانكۆی مالایای مالیزی
١٢.٠٠-١.٠٠ دانیشتی یەكەم
٢.٣٠-٤.٠٠
 
دانیشتی دووەم
ڕۆژی دووەم
٩.٠٠-١١.٠٠ دانیشتنی سێهەم
١١.٣٠-١.٠٠ دانیشتنی چوارەم
٢.٣٠-٤.٠٠ دانیشتنی چوارەم
٤.٠٠-٥.٠٠ دەرهاوێستەی كۆنفرانس
 
ڕۆژی سێهەم
گەشتێكی زانستی بۆ بەنداوی دوكان
كۆتایی
 




 2019-09-12
 521