سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق كرد

 [email protected]

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25-9-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە د. ئەحمەد ریاز وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و وەفدێكی هاوڕێی كرد.

سەرەتا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، كورتە باسێكی لەسەر مێژووی دامەزراندن و گەشەكردنی زانكۆی سلێمانی بۆ جەنابی وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق باسكرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە زانكۆی سلێمانی، یەكێكە لە زانكۆ گەورەكانی هەرێمی كوردستان كە چەندین ساڵە كۆلێجی وەرزشی تێدا كراوەتەوەو بەدەر لەوەش بەشی زانستی وەرزشیش لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی هەیە كە بەشێوەیەكی  ئەكادیمی زانستی سەردەم و وەرزشكار پێدەگەیەنن، هەروەها سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، كە لە كەمپی زانكۆی سلێمانی چەندین هۆڵ و یاریگای مۆدێرن لەسەر ستانداردی جیهانی بۆ خوێندكاران و فەراهەمكراوەو بەردەستە، كە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پەروەردەكردنی وەرزشكاران بەشێوەیەكی ئەكادیمی بە پێی  زانستی سەردەم. 
  پاشان هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق كرد، بەتایبەت لە بواری برەودان بە توانای گەنجان و بواری وەرزش لەسەرتاسەری عیراقدا. 




 2019-09-25
 429