ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 30-9-2019، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆوە پیرۆزبایی لە د. مهابات كامیل كرد، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، كە ناو براو ئەندامی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و هەمان كات بەڕێوەبەری كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی بووەو ساڵانێكیشە وەك مامۆستا خزمەتێكی زۆری بە زانكۆ سلێمانی كردووە، ئەمڕۆش دواین رۆژی كاركردنی دەبێت لە ناو زانكۆی سلێمانی و ماڵئاوایی لە ئەنجومەنی زانكۆ دەكات و وەك سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەست بەكاردەبێت.
دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییان لە د. مهابات كردوو ناوبراویش ماڵئاوای لێكردن.   
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر چەند كێشەو كەموكوڕییەك كە تێیدا پێشنیاری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر بابەتەكان وەرگیراو تاوتوێكران. 
هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئامادەكارییەكان كرا بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەتمەند بۆ ئامادەكاری و بەڕێوەبردنی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران دیاریكرا، پاشان لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رێكخستنی رێورەسمێك كرا بۆ خەڵاتكردنی خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ، كە بڕیارە لە لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە ئەنجامبدرێت. 
 




 2019-09-30
 450