ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 9-10-2019، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لەخوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كرد كە دوێنێ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 ڕاگەیەندرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا باسی نمرەی وەرگیراو كرا لەسەرجەم كولێژ بەشەكانی زانكۆی سلێمانی وهەروەها چەند تەوەرو بابەتێكی پەیوەست بەپێشخستنی ڕەوشی خوێندن لە زانكۆی سلێمانیدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

دواتر سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا كە وابڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆی سلێمانی بكرێتەوە بەپێی مەرج و ڕێنمایی تایبەت بەخۆی جگە لەوەش خوێندنی دبلۆمی یەك ساڵە بكرێتەوە بۆ گۆڕینی نمرە كە ئەمەش وەكوو هەلێك دەبێت بۆ ئەوانەی كەنمرەیان كەمەو بەنیازی خوێندنی ماستەرن.

باسی لەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی خویًندنی باڵادا مەرجی تەمەن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەجۆرێك بۆ ماستەر لە50 بۆ 55 دانراوە بۆ دكتۆراش تەمەنی بەشداربوو دەبێت لە55 زیاتر نەبێت

 

 

 

 

 

 

 

 





 2019-10-09
 273