زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پرۆتستانت -ی ئەڵمانیا، كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتییان ئەنجامدا



زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پرۆتستانت -ی ئەڵمانیا، كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتییان ئەنجامدا

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 10/21 هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پرۆتستانت بۆ زانستە كردارییەكان لە بۆخم/ ئەڵمانیا، كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەشیان لە ژێرناوی (كاری كۆمەڵایەتی لە ناوچە پڕململانێ سیاسییەكاندا:ئاڵنگاریی و دەرفەتەكان)ئەنجامدا .

ئەو كۆنفرانسە بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و سەرۆك زانكۆكانی كوردستان و میوانانی بیانی و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تێیدا جگە لە وتاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی چەندین وتاری تر لەدەستپێكی كردنەوەی كۆنفرانسەكە خوێندرانەوە.

ئامانج لەم كۆنفرانسە خستنەڕووی پێگەو رۆڵی كاری كۆمەڵایەتییە لە كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەخوازراوەكانی جەنگ، هەروەها پەرەپێدانی كاری كۆمەڵایەتی و گۆڕینەوەی ئەزموونەكان لەنێوان خۆرهەڵات و خۆرئاواداو خستنەڕووی كاری كۆمەڵایەتی لە كەمكردنەوەی دیاردەی توندوتیژی جێندەریدا هەروەها خستنەڕووی چۆنێتی پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی لە كۆمەڵگەی دوای ململانێدا.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆرە ژیا عەباس بەرپرسی خوێندنی باڵا لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و مامۆستای بەشی كاری كۆمەڵایەتی لەبارەی كۆنفرانسەكەوە وتی: ئەم كۆنفرانسە كۆتایی پرۆژەیەكە لە2016 ەوە بەشی كارو كۆمەڵایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكات ڕێككەوتنێكیان كرد لەگەڵ زانكۆی پرۆتستانت بۆ زانستە كردارییەكان لە بۆخم/ ئەڵمانیا، پرۆژەكە لە2019-2020 كۆتایی دێت كە ئەم كۆنفرانسە دەرئەنجامێكە بۆ ئەو پرۆژەیە جگە لەوەش دوو كتێبمان نوسیوە كە یەكێكیان بە زمانی ئینگلیزییە ئەویتریشیان بەزمانی كوردییە لەم ماوەیەدا بڵاودەبێتەوە كە خوێندكارەكانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی دەتوانن سودی لێوەربگرن.

باسی لەوەشكرد كە ئەوان دەتوانن لەڕێی ئەم كۆنفرانسەوە سودێكی زۆر وەربگرن لەئەزموونی ئەو كەسانەی كە لە وڵاتەكانی ترەوە هاتوون هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئە وڵاتانەیان بانگهێشتكردووە كە كاری كۆمەڵایەتی تێیدا كۆنە و گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو تا سود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرن.

جێی باسە لەماوەیدەستبەكاربوون لەم پرۆژەیەدا ئاڵوگۆڕی خوێندكار و مامۆستا كراوە لەنێوان هەردوو لادا چگە لەوەش چەندین ۆركشۆپ ڕێكخراوە كە زۆرترین زانیاری تێدا خراوەتە ڕوو لە زۆربەی بوارە جیاجیاكاندا.

ئەم كۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەهۆڵی كۆماری كوردستانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەردەوام دەبێت كە بڕیارە 20 توێژینەوە پێشكەشبكرێت كە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆكراو لەناو چەندین توێژینەوەی وەرگیراو پەسەندكراوە بۆ بەشداربون لە كۆنفرانسەكەدا.





 2019-10-21
 1567