لە كۆلێجی زانستە رامیارییەكان پانێڵێك لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاڤاو هۆكارو لێكەوتەكانی بەڕێوەچوو



لە كۆلێجی زانستە رامیارییەكان پانێڵێك لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاڤاو هۆكارو لێكەوتەكانی بەڕێوەچوو

 [email protected]

ئەمڕۆ 21-10-2019، لیژنەی زانستی كۆلێجی زانستە رامیارییەكان لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا لە هۆڵی سیمینارەكانی زانستە رامیارییەكان، پانێلێكی لە ژێر ناوی، (هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا، هۆكارو گرنگترین لێكەوتەكانی بۆسەر ئەزموونی خۆسەرێتی) ساز كرد.

لەو بارەیەوە د. عابد خالید راگری كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی بە سایتی رەسمی زانكۆ سلێمانی راگەیاند: هەموومان دەزانیان لەم ساتەوەختەدا هێرش و لەشكركێشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردووە، كە ئەو پارچەیە یەكێكە لە پارچەكانی كوردستان، كە بێگومان هەر دەرئەنجامێكی ئەو هێرشە كاریگەری لەسەر پارچەكانی تری وڵاتەكەمان دەبێت، وتیشی: بابەتی ئەو لەشكركێشییەی توركیا خەمێكی گشتییەو بۆ هەموو كوردێك، خەمێك نییە تەنها پارچەیەكی كوردستان بێت، بەڵكو بۆ هەموو كوردە وەك نەتەوە، بۆیەش پێویستە كورد هەمووی خەمی بخوات و كاری لەسەر بكات، هەركەسەو بە رۆڵ و شێوازی خۆی بە جۆرێك لە جۆرەكان رووبەڕووبوونەوە دژی ئەو لەشكركێشییە ئەنجامبدات. 
د. عابد وتیشی: ئێمە وەك كۆلێجی زانستە سیاسییەكان وەك دەزگایەكی زانستی وامان بە باشزانی توێژینەوەو خوێندنەوەو شیكردنەوەی سیاسیانە و لێكدانەوەمان هەبێت، بۆ بارودۆخەكە، هەروەها پێشنیاریشمان هەبێت كە كورد كاردانەوەی چۆن و هەڵوێست و كاردانەوەكانی چۆن بێت بەرامبەر ئەم لەشكركێشییە و لە هەموو بارەكاندا هەڵوێستی چۆن بێت و چۆن بەشداربێت لە چاكردنی دۆخەكەو ئاڕاستەكردنی  دۆخەكە بە ئاڕاستەكردنی بەرژەوەندی كودر بە گشتی و رۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی 
هەروەها وتی: لەم پانێڵەی ئەمڕۆشدا چەند كەسێكی شارەزامان بانگهێشت كردووە، كەسانێكیان تێدایە خۆیان خەڵكی رۆژئاوان بەشێوەیەكی باش شارەزای دۆخی ئەو پارچەیەی كوردستانن .
ئاماژەی بەوەشدا، لەم دیدارەدا چەند سیمینارێك پێشكەشكرا، كە هەر سیمینارەی لە گۆشە نیگایەكەوە باسی بابەتەكە دەكات و شرۆڤەو شیكردنەوەی جیاوازی لەسەر دەكرێت، لەوانە گۆشەنیگایەك كە باس لەوە دەكات ئەم هێرشە بۆ روویدا ئامانجی توركیا لەم هێرشە چییە؟، رۆژئاوا چۆن چارەسەری كێشەی خۆی بكات، تەنها بەوە دەبێت كە رێكەوتنێك بكات لەگەڵ سوریا، یان هەنگاوی ترو شێوازو ئامرازی تر بەكاربهێنێت بۆ رووبەڕبوونەوەی، هەروەها لەم بارودۆخەدا باشوری كوردستان چی بكات؟، لە هەمان كات حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێم چ رۆڵێكیان هەبێت لە رووبەڕووبوونەوەو چارەسەكردنی كێشەكەدا .
 پانێلكە لە لایەن سێ میوانەوە پێشكەشكران لەوانە:
1- د. سەربەست نەبی  كە بابەتەكەی لەسەر "رسكی پەیوەندی تاك لایەنەی (ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا) وەك فاكتەرێكی هێرشەكەی  توركیا بۆسەر رۆژئاڤا".
2- جاویدان حەسەن نوێنەری خوسەری رۆژئاڤا لە هەرێمی كوردستان، كە بابەتەكەی لەسەر "رێكەوتنی دیمەشق لە 13-10-2019ی نێوان (هەسەدە و رژێمی سوریا) بەسەرپەرشتی روسیا و لێكەوتەكانی بۆسەر ئەزموونی خۆسەری لە رێۆژئاڤا" بوو.
3- شوان محەمەد رۆژنامەنووس و شرۆڤاكاری سیاسی، كە بابەتەكەی لەسەر  "باشوری كورستان و هێرشی توركیا بۆ لەناوبردنی ئەزموونی رۆژئاڤا و هەڵوێستی شەقامێكی راچڵەكیو و حكومەتێكی خەمسارد" بوو. 
لە كۆتایی پانێڵكەشدا دەرگای پرسیارو گفتوگۆ بۆ ئامادەبوون كرایەوە.
 




 2019-10-21
 530