كۆلێجی زانستە رامیارییەكان پانێلێكی لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاڤا سازكرد



كۆلێجی زانستە رامیارییەكان پانێلێكی لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاڤا سازكرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 28-10-2019، لیژنەی زانستی كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانی لە درێژەی  چالاكییە بەردەوامەكانیدا، پانێلێكی تایبەتی لەسەر (هێرشی سەربازی دەوڵەتی توركیا بۆسەر رۆژئاڤاو پێكدادانی دووپڕۆژەی دژبەیەك، پاساو و لێكەوتە ئابورییەكانی) سازكرد.

لە دەستپێكی پانێڵەكەدا (د. محەمەد عەلی) بابەتەكەی خۆی پێشكەشكرد، كە بەوردی باسی لە ناڕەوایەتی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان كرد، كە تێیدا سەرجەم ئەو ئامانج و پاساوەكانی رەجەم تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیای لە هێرش بۆسەر رۆژئاڤا روونكردەوە.
لە بەشی دووەمی پانێڵەكەدا مامۆستا فەرهاد جەلال، باسی لەپێكدادانی پڕۆژەی كوردی و پڕۆژەی كوردی توركی لە روانگەی جیۆستراتیجییەوە، هەروەها لەبەشی سێیەمی پانێڵەكەدا مامۆستا یەعقوب مەهدی باسی لێكەوتە ئابورییەكانی هێرشە داگیركارییەكەی توركیا كرد بۆسەر رۆژئاڤا، كە هەرلەسەرەتای هەڕەشەكانی ئەردۆگان بۆ هێرشی سەربازی، كڕینی مووشەكی بالیستی ئێس400، ئەمریكا هەڕەشەكانی دەستپێكرد بۆ گەمارۆخستنەسەر توركیا لە چەند روویەكەوە، كە هەرئەو كات كاریگەری زۆرگەورەی خستەسەر ئابوری توركیاو نرخی لیرەی بەشێوەیەكی زۆر دابەزاند، هەروەها باسی لە هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاكرد لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی توكیا بۆسەر رۆژئاواو بڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە باكوری سوریاو هەڕەشەو لێدوانەكانی ترەمپ بۆ وێرانكردنی ئابوری توركیا، هەروەها باسی لەو زیانە ئابورییانەی هەر وڵاتێك كرد كە بەهۆی شەڕەوە رووبەڕووی دەبێتەوە توركیا بەدەرنابێت لێی بەتایبەت كاتێك هێرشدەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان، دواتر پرۆژەی بایكۆتی كاڵاو شمەكی توركی كەئەمەش بۆخۆی بەجۆرێك لە جۆرەكان كاریگەری لەسەر ئابوری و بەروبوومی ئەو وڵاتە دروستدەكات.
 
 
 




 2019-10-28
 666