لە زانكۆی سلێمانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شوناسی نەتەوەی كورد لە سیستمی نوێی جیهانیدا بەڕێوەچوو



لە زانكۆی سلێمانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شوناسی نەتەوەی كورد لە سیستمی نوێی جیهانیدا بەڕێوەچوو

 [email protected]

ئەمڕۆ 29-10-2019، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین بەرپرسی حكومی و  حزبی و میوانی پسپۆڕانی بیانی و ناوخۆیی و  مامۆستانیانی زانكۆ و رۆشنبیران، زانكۆی سلێمانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (شوناسی نەتەوەی كورد لە سیستمی نوێی جیهانیدا)لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدا.

 سەرەتای كۆنفرانسەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پێشكەشكردو رایگەیاند: ئەمە دووەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتییە كە زانكۆی سلێمانی لەسەر شوناسی نەتەوەی كورد بە ئامادەبوونی چەندین شارەزای شوناسی كورد لە نەتەوە جیاوازەكان ئەنجامی دەدات، كە چەندین پسپۆڕو توێژەر توێژینەوەكانیان لە بواری شوناسی نەتەوەیی كورد لە سیسیتمی نوێی جیهانیدا پێشكەشی دەكەن.
 هەروەها وتی: ئێمەی گەلی كورد خاوەنی خاك و زمان و كلتورو نەتەوەیەكەی تایبەتی خۆمانین، بەڵام بەهۆی دابەشكردنی خاكەكەمان بەسەر چەند دەوڵەتێكدا و نەرەخسانی بواری تەواوەتی نەمانتوانیوە وەك پێویست سەربەخۆبین و ببینە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان، كە ئەمەش یەكێكە لەو كێشانەوەی كە كورد تائێستا دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نەبووە.
 وتیشی: توێژینەوەو بەدواداچوون و كاركردن بۆ ناساندنی شوناسی نەتەوەیی كورد كارێكی زۆر گرنگەو پێویستە هەوڵبدرێت بەشێوازێكی زانستی و لەرێگەی دروستكردنی لۆبی و ناساندنی نەتەوەی كوردو كێشەكانی شوناسی نەتەوەییمان بە جیهان بناسێنین كە ئێمەش وەك هەموو میللەتێكی سەرگۆی زەوی خاوەنی شوناسی نەتەوەیی خۆمان بین و بتوانین كاربۆ پەرەپێدان و ناساندنی بكەین.
دواتر پانێڵەكانی كۆنفرانسەكە دەستیپێكرد، كە لە لایەن توێژەرەكانەوە توێژینەوەكان پێشكەشكران، كە هەشت توێژینەوەی زانستی جۆراو جۆر لەسەر شوناسی نەتەوەیی كورد پێشكەشكران.
لە كۆتایشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان كرایەوەو وەڵامی راو سەرنج و تێبینییەكانی ئامادەبووان لەلایەن توێژەرەكانەوە درانەوە.   




 2019-10-29
 498