سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك توێژەر



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك توێژەر

 [email protected]

دوای بەسەركەوتوویی ئەنجامدانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (شوناسی نەتەوەیی كورد لە سیستمی نوێی جیهاندا)، كە لەلایەن زانكۆی سلێمانییەوە ئەنجامدراو تێیدا هەشت توێژینەوەی زانستی لەسەر شوناسی نەتەوەیی كورد، لەلایەن چەند توێژەرێكی ناوخۆیی و بیانی پێشكەشكران، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 30-10-2019، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی وەك رێزو وەفایەك بۆ توێژەرانی بەشداربووی كۆنفرانسەكەو ستافی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە، لە رێورەسمێكی شایستەدا لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە توێژەرانی بەشداربووی كۆنفرانس.

   
 




 2019-10-31
 546