پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك شاری داهێنەر



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك شاری داهێنەر

 [email protected]

بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەر لە بواری ئەدەب-دا، لە لایەن رێكخراوی یونسكۆوە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم كوردستانیان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پیرۆزبایی سەرۆك زانكۆی سلێمانی 
 بەبۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەر لە بواری ئەدەب، بەناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی  زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەم بە بۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەر لە بواری ئەدەبدا، هەروەها شاری سنەی خۆشەویست وەك شارێكی داهێنەر لە بواری میوزیكدا، كە لەلایەن رێكخراوی  یونسكۆ لە میانەی  ئاهەنگێكدا لە رۆژی 31 ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 لەگەڵ (66) شاری تری جیهان ئەم مەراسیمە ئەنجامدرا، ئێمە وەك زانكۆی سلێمانی شانازی دەكەین كە شاری سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی جارێكی تر سەروەرییەكی تر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تۆمار دەكات و شانازیش دەكەین كە زانكۆی سلێمانی بەشێكی بچوك بووبێت لەو سەروەرییە بۆ شارەكەمان كە یەكەمین زانكۆبووە پێش 50 ساڵ لەمەوبەر رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پێگەیاندنی كەسانی رۆشنبیر لە بواری هونەر ئەدەب و زانستدا..
 
دووبارە  پیرۆزە..
 
 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  
  
 




 2019-11-01
 358