سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی هونەرە جوانەكانی بەسەر كردەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی هونەرە جوانەكانی بەسەر كردەوە

 [email protected]

لە درێژەی سەردان و بەسەركردنەوەی كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ 5-11-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوەو دوای سەردانی بەشەكانی ئەو كۆلێجە لەگەڵ ئەنجومەنی كۆلێج و مامۆستایان كۆبووەوە.

 لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە نزیكەوە لە كەموكورتییەكانی كۆلێجەكەی كۆڵییەوەو گوێی لە داواكاریی و پێشنیارەكانی سەرۆك بەشەكان و مامۆستاكان  گرت ، هەروەها پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەڵێنی جێبەجێكردنی تەواوی داواكارییەكانی پێدان و  جەختیشیكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك درێخی ناكات لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان و خوێندكارانی سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆ .
 هەرلەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی راگرایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی كۆلێجی هونەری كرد، كە بە لە خۆ برودییەوە كاریان كردووە بۆ خزمەتكردن بە كۆلێجەكەیان لە هەموو رووەكانەوە، هەروەها ئەنجومەنی كۆلێجی هونەر سوپاسی سەرۆكی زانكۆیان كرد، بۆ بەسەركردنەوەی كۆلێجەكەیان و لێكۆڵینەوە لە كەموكورتییەكان و چارەسەكردنیان.




 2019-11-05
 325