سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمد پێغەمبەری ئیسلام لەموسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی یادی لە دایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمد پێغەمبەری ئیسلام لەموسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات

 [email protected]

لە یادی لە دایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محمد پێغەمبەری ئیسلام، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لەموسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات.

بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی (د.خ)، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەرو نێردراوی خوا محەمەد (د.خ) لەسەر بێت لە موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان، بە تایبەتی پیرۆز‌ بێت.
پێغەمبەری خوا محەمەد (د.خ) لەسەر بێت، بۆ ئەوە نێردرا تاوەكو رەحمەت و خۆشەویستی بڵاو بكاتەوە و ئەو زوڵم ستەم و نادادییەی كە هەیە نەهێڵێت، لەم سۆنگەیەوە ئەركی ئاینی و مرۆڤایەتیی هەموو لایەكمانە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو پەیامە پیرۆزە بكەین .
دووبارە یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی محەمەد (د.خ) لەسەر بێت، لە هەموو لایەك پیرۆز‌ بێت..
پرۆفیسۆری یاریدەدەر 
د. رەزا حەسەن 
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 
 
 
 




 2019-11-09
 193