سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوردستان- سنەی وڵاتی ئێران كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی كوردستان- سنەی وڵاتی ئێران كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 24-11-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی كوردستان-سنەی وڵاتی ئێران كرد، بە سەرۆكایەتی د. رەحمەت سادقی سەرۆكی زانكۆی كوردستان- سنە .

 لە كۆبوونەوەیەكی نێوان د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و شاندەكەی زانكۆی كوردستان-سنە، گفتوگۆ لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ كرا، لە رێگەی ئاڵوگۆڕكردنی مامۆستایان و خوێندكاران و زانیاری لە نێوان هەردوو زانكۆدا.
شاندەكەی زانكۆی كوردستان- سنە  پێكهاتبوون لە  میهران عاشوری (بەڕێوبەری رێكخستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە وەزارەتی زانستی وڵاتی ئێران) و د. عەبدوڵڵا حەسەن زادە و قوباد شفیعی، هەر لەو دیدارەدا د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. بارام ئەحمەد حەمە ئەمین و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆ ئامادەبوون.
                                                                                                                                                                                                                                                                    




 2019-11-24
 417