سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی ئەی.ڤی. ئێس.ئای ناحكومی كرد



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی ئەی.ڤی. ئێس.ئای ناحكومی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 24-11-2019، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی كرد، لە شاندێكی رێكخراوی (AVSI) ی ناحكومی و د. مایكڵ شارەزای نەخۆشییە شێر پەنجەییەكان .

مەبەستی سەردانی شاندی میوان گفتوگۆكردن بوو لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ زیاتر هەماهەنگی كردنی یەكتر لە بواری زانستی پزیشكی، بە تایبەت چاندنی مۆخی ئێسك و چارەسەركردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی لەنێوان هەردوولا.




 2019-11-24
 301