لە چالاكییەكانی هەفتە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەنتەری یەكسانی جێندەری هەڵمەتێكی نەمام ناشتنی ئەنجامدا



لە چالاكییەكانی هەفتە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەنتەری یەكسانی جێندەری هەڵمەتێكی نەمام ناشتنی ئەنجامدا

 [email protected]

ئەمڕۆ 25-11-2019، لەو چوارچێوەیەشدا سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی سلێمانی هەڵمەتێكی نەمام ناشتنیان ئەنجامدا.

لەو بارەیەوە د.لاسك ئەرسەلان بایز بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: چالاكییەكان لە زانكۆی سلێمانی و هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام دەبن، تەئكیدیشیكردەوە كە بەردەوام دەبن لەكاركردن لە پێناو داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان.
پاشان لەلایەن د. لاسك ئەرسەلان بایز بەڕێوەبەری سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی سلێمانی بەو بۆنەیەوە بە یاننامەیەكی خوێندەوەو تێیدا درێژەی كارو چالاكییەكانی سەنتەرەكەی لە 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاشكراكرد:
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
بەناوی زانكۆی سلێمانی سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی سلێمانییەوە، بەخێرهاتنی هەموولایەكتان دەكەین.
هەروەك دەزانن لەمڕۆوە هەڵمەتی(16) رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەكات، هیوادارین كە ئەم هەڵمەتە ببێتە دەستپێكی ئاشتی و پێكەوە ژیان .
وەك ئاشكرایە هەموو ساڵێك لەم (16)رۆژەدا جۆرەها چالاكی و بەرنامەی تایبەت ئامادە دەكرێت، ئێمەش وەك سەنتەری یەكسانی جێندەری زانكۆی سلێمانی لەم ماوەیەدا كۆمەڵێك چالاكییمان ئامادەكردووە، هەر لێرەوە بانگهێشتی هەموولایەك دەكەین، بۆ ئامادەبوون لەم چالاكییانەدا.
ئەمڕۆ لە دەستپێكی هەڵمەتەكەدا وەك هێمایەك بۆ بەردەوامی ژیان و ژیانەوەو زیندوێتی، لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمام ناشتن بەڕێوە دەبەین هیوادارین لەگەڵ گەورەبوونی باڵای ئەو نەمامانە كۆمەڵگەیەكی تەندروست و دوور لە توندوتیژی لە وڵاتەكەماندا بنیاتبنێین و ئاسایشی ژنان و مافەكانیان بگاتە ترۆپك.
 




 2019-11-25
 202