سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی شارقە كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی شارقە كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 2-12-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی شارقە كرد.

 لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی هەردوو زانكۆ كرد، هەروەها هەماهەنگی كردن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی مامۆستایان و خوێندكاران و ئەنجامدانی وۆركشۆپ و كۆڕی زانستی  هاوبەش لە نێوان زانكۆی سلێمانی زانكۆی شارقەدا.
شاندەكەی زانكۆی شارقە بەسەرۆكایەتی د. عەدنان ئیبراهیم سەرحان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی شارقە بوو، هەرلەو دیدارەدا د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. دانا عەبدولكەریم سەعید راگری كۆلێجی یاسای زانكۆی سلێمانی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆ ئامادەبوون.
 




 2019-12-02
 255